٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشتێك بۆ رۆژنامەنووسە ئافرەتەكان بۆ توركیا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی– تایبەت بە kdp.info/ رێكخراوی هاندانی مێینە بۆ كاری راگەیاندن، گەشتێك بۆ ئەو رۆژنامەنووسە ئافرەتانە ساز دەكات، كە ئارەزووی تۆماركردنی چەندین راپۆرت و ریپۆرتاژی رۆژنامەنووسی لە وڵاتی توركیا دەكەن، لە راگەیاندروێكدا رێكخراوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو هەر كەسێك ئارەزووی گەشتی توركیا دەكات سەردانی ئۆفیسەكەیان لە شاری سلێمانی بكات. كە تێچووی گەشتەكە بۆ هەر رۆژنامەنووسێكی ئافرەت 650 دۆلارە و ماوەی مانەوەكەش هەفتەیەكە .

دەقی راگەیاندراوەكە:

 رێكخراوی هاندانی مێینە بۆ كاری راگەیاندن ئاگاداری ئەو مێینە بەڕێزانە دەكات كەلە بواری راگەیاندندا كاردەكەن، وە یاخود ئارەزووی كاركردن دەكەن لەو بوارەدا، وەك هەنگاوێك بۆ ئاشنابوون بە هەندێك كەناڵی راگەیاندن لە وڵاتی توركیاو، تۆماركردنی چەندین راپۆرت و ریپۆرتاژ لە هەمان وڵات و هەروەها ئەنجامدانی چالاكی جۆراوجۆر

گەشتێك ئامادە دەكات بۆ وڵاتی توركیا هەر مێینەیەكی بەڕێز ئارەزووی بەشداری كردن دەكات لەو گەشتەدا بە مەرجێك خاوەنی پێناسی دەزگای راگەیاندنەكەی بێت، یان بەڵگەنامەیەكی هەبێت كە كار دەكات لە دەزگایەكی راگەیاندن، یاخود دەیەوێت ببێت بە ئەندام لە رێكخراو، با سەردانی بارەگای رێكخراو بكات تا رۆژی ١ / ٢ / ٢٠١٣ لە گەڕەكی بەختیاری یان پەیوەندی بكات بە ژمارە مۆبایلی ٠٧٥٠١٥٠٠٢١٥ تا بتوانێت زۆرترین و وردترین زانیاری بەدەست بهێنیت.

هەواڵی پەیوەندیدار