وەزارەتی شەهیدان 270 ملیار دیناری خەرجكردووە

تایبهت به kdp.info/ بەپێی وتەی وهزیری شەهیدان و ئهنفالكراوانی هەرێمی كوردستان ئارام حەمەدەمین لەساڵی ڕابردوودا وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان 270 ملیار دیناری خەرجكردووە بۆ سەرجەم پرۆژەكان و به پێدانی موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كورستانیشەوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وەزری شەهیدانی كوردستان ڕایگەیاند: هەمواری سێیەمی موچەو ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندكراوەو هەفتەی داهاتوو رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری شههیدان و ئهنفالكراوان باسی ئەوەیكرد كە لەنێوان ساڵانی2010 تا 2012بڕی 69ملیار و 345ملیۆن دینار دراوە بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ دروستكردنی خانوو. هەروەها لەسەر بودجەی ساڵی 2012 بڕی یەك ملیارو نیو بۆ چارەسەری تەندروستی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرجكراوەو110ملیار دینار خراواتە سەر زیادەی موچەیی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان.




