٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ قاسم بەرزنجی :30 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ یادکردنەوە رۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر(د.خ)

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ شێخ قاسم بەرزنجی بەرێوبەری گشتی ئەوقافی ھەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info  رایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر سێی ئیوارە بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر بەھاوکاری لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئیسلام رێورەسمێکی گەورە لەمزگەوتی سەواف لەشاری ھەولێر بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محه‌مەد (د.خ)سازدەکرێ .

شێخ قاسم بەرزنجی گوتیشی: سبەی ھەر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ئەوقاف بەپێی ئەو پارەی بۆ دانراوە بۆ نمونە لەھەولێرلە11مزگەوت  ولەدەوروبەری ھەولێر  8مزگەوت و لەسۆرانیش بەھەمان شێوە لەچەند مزگەوتێک و لە کۆیەش لەمزگەوتێک و لەمەخموریش لە مزگەوتێک ئەم یادە دەکرێتەوە و بێجگە لەوە لەسۆران فسیڤاڵێکی گەورەش سازدەکرێ ولەھەموو شارێک ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە .

بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، تەنھا بۆ سنوری ھەولێر بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە 30ملیۆن دینار تەرخان کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار