بان كی مۆن : هیواكان بۆ راگرتنی شەڕ لە سوریا كەمە

تایبەت بە kdp.info/ سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان پێیوایە هیواكان بۆ چارەسەربوون و راگرتنی شەڕی نێوان رژێمی سوریا و سوپای ئازادی سوریا زۆر كەم بووە، بان كی مۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: جێگای خۆیەتی سوپاسی نێردراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەلئەخزەر ئیبراهیمی بكەین، كە تەواوی هەوڵەكانی خۆی بۆ هێوركردنەوی بارودۆخ لەسوریا خستۆتەروو، بان كی مۆن هەروەها راشیگەیاند: دوای خوێندنەوەیەكی تەواومان لەسەر رەوشی ئێستا سوریا، بۆمان دەركەوت،كە ناكرێت لایەنەكانی ناوەخۆی سوریا لەسەر مێزی دانووستانەكان كۆبكەینەوە و ئەگەری تەشەنەسەندنی رەوەشەكە بەرەو خراپتر زیاد بووە، ئێستا دەرفەتی دانووستان و چارەسەر لە نێوان لایەنە ناكۆكەكانی سوریا زۆر كەم بووە، لەبارەی رووداوەكانی مالییەوەش سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: چوونی هێزەكانی فەرەنسا بۆ مالی كارێكی جوامێرانە بووە، چونكە لەرێگای ئەو هێزانەوە، ئەندامانی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان لە مالی پارێزراو بوونە.




