لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ده‌رمان ده‌كۆڵێته‌وه

تایبه‌ت به kdp.info/ به‌مه‌به‌ستیگوێگرتن له داواكاری و گرفته‌كانیان له‌سه‌ر داواكاری خۆیان لیژنه‌یته‌ندروستی و ژینگه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ده‌رمان كۆبوونه‌وه.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ده‌رمان كێشه و گرفته‌كانیله‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمانه‌كانیان، له‌وانه‌ماوه‌ی ده‌رچوونی ئه‌نجام و نرخی پشكنین و ئالیه‌تی هاورده‌كردنی ده‌رمانخۆیان خسته‌روو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی تری تایبه‌تمه‌ند به‌چۆنیه‌تی هێنانی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه بریاریاندا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ریكۆمپانیاكانی ده‌رمان له داهاتوودا پانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندروستی وفه‌رمانگه‌ی كوالیتی كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان.




