راپۆرتێكی ئەمەریكی: شیعەكانی عێراق دەسەڵات لەدەستدەدەن

تایبەت بە kdp.info/ راپۆرتێكی ئەمەریكی ئاماژە بە لەدەستدانی دەسەڵاتی شیعەكان لەعێراق دەدات، كە ماوەی 10 ساڵە حوكمرانی عێراق دەكەن، رۆژنامەی نیویۆرك فایلز لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە: سەركردەكانی شیعە دوارۆژی خۆیان خستۆتە نێو بەلەمێكی كونبوو، رۆژ لەدوای رۆژ تەنگەژەكانی عێراق بەرەو خراپی دەچێت و چ لە ناوەخۆ یان لە دەرەوە پاڵەپەستۆی زیاتر دەخرێتە سەر دەسەڵاتی شیعەكان، راپۆرتەكە هەروەها ئاماژەی داوە: كە سعودیە و قەتەر گەیشتونەتە ئەو بڕاویەی كە دەتوانن عێراق بخنە ژێر ركێفی خۆیانەوە و دەسەڵات بۆ سوننەكان بگەڕێننەوە، هەریەكەیان لە رێگای خۆیەوە هەوڵدەدات رەوشی عێراق جولە پێبكات، چ بە هاریكاری عەرەبە سوننەكان یان ئەوانەی دژی مالیكین، راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەروو: كە ئەمەریكا، سەركردەكانی عێراقی ئازاد كردووە، تا پەیڕەوی دیموكراسی بكەن، بەڵام نەوەك نەتوانراوە لە رێی دیموكراسییەوە بەرەو پێشەوە ببرێت، بەڵكو عێراق بۆتە یەكێك لەوڵاتە هەرە فاشیلەكانی جیهان، لەكۆتایدا راپۆرتەكە ئاماژە دەدات: كە ئەوەی ئێستا روودەدات پێشبینی بەهارێكی زۆر سەخت لە عێراق لێدەكرێت كە لە بەهاری عەرەبی لیبیا و سوریا خوێناوی تر بێت.




