نوێنه‌ری حه‌كیم: هه‌ر هه‌وڵێكی مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست، ته‌نها ژماره‌ی نه‌یاره‌كانی زیاد ده‌كات

تایبەت بە kdp.info/ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی نیقاشی عیراقی شێخ به‌شیر عادل گلی نوێنه‌ری عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق پێی وایه ساڵی 2013 كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران ده‌بێت.
شێخ به‌شیر كه هه‌مانكات به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدی میحرابه له‌كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی "نیقاش"دا باس له‌په‌یوه‌ندی كورد‌و شیعه‌و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادانی چه‌كداری ده‌كات له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر لەبەر گرنگی ئەم چاوپێكەوتنە kdp.info بەشیك لە چاوپێكەوتنەكە دادەنێت .
نیقاش: په‌یوه‌ندی ئێستای نێوان كورد‌و شیعه چۆن ده‌بینن؟
شێخ به‌شیر: په‌یوه‌ندی كورد‌و شیعه رهگو ریشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه‌و سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1965 كاتێك ئایه‌توڵا موحسین حه‌كیم (باپیری عه‌مار حه‌كیم) فه‌توای دهركردو شه‌ڕی شیعه‌ی له‌گه‌ڵ كورد حه‌رام كرد، ئه‌وكات فه‌تواكه كۆپی كرا‌و به‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی شیعه روبه‌روی كورد نه‌بنه‌وه، فه‌تواكه له‌كاتێكدا بوو كه هه‌ندێ له‌پیاوانی ئاینی سوننه فه‌توایان ده‌داو ده‌یانوت "كوشتنی كورد حه‌ڵاڵه".
هه‌میشه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وا له‌عێراق ویستویه‌تی فه‌توای ئاینی‌و یاسایی یان هه‌ر بیانوویه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به‌رای گشتی بهێنێت كه كوشتنی كورد‌و له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵیان ئاین رێی پێداوه، هه‌ر بۆیه فه‌تواكه‌ی ئایه‌توڵا موحسین حه‌كیم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی توڕه كرد‌و به‌هۆیه‌وه 70 كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستگیركران‌و دواتر هه‌مویان له‌ناوبران.
هه‌ر له‌بنه‌ماوه فیكری شیعه له‌سه‌ر ئه‌وه دروست بووه كه پاڵپشتی گه‌له سته‌مدیده‌كان بكات‌و له‌دژی دیكتاتۆر بوه‌ستێته‌وه، جا ئه‌و دیكتاتۆره هه‌ر كه‌سێكه.
نیقاش: كێشه‌ی ئێستای نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كێشه‌ی كورد‌و شیعه‌یه؟
شێخ به‌شیر: نه‌خێر وه‌ها نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كه له‌نێوان حیزبی ده‌عوه‌و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه له‌نێوان كورد‌و شیعه‌دا نییه، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه گروپێك هه‌ڕه‌شه له‌گروپێكی تر بكات، ئێمه ئێستا له‌سه‌رده‌می گفتوگۆداینو له‌پاڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌وه‌ستین كه باشتر له‌وانی تر خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات.
نیقاش: پێت وایه شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دروست ده‌بێت؟
شێخ به‌شیر: نه‌خێر پێم وانییه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ئه‌گه‌رێكی دووره، ئه‌گه‌ر هه‌ولێرو به‌غدا بكه‌ونه یه‌ك شه‌ڕێكی ئاسان نییه، زۆر هۆكار هه‌ن كه رێ له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ده‌گرن، هه‌ر شه‌ڕێك ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئابوریانه له‌ناوده‌بات كه له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تییه ئاینیه شیعه‌كان رێ له‌هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕ ده‌گرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات له‌عێراق له‌ده‌ستی تاكه كه‌سێكدا نییه چی ویست ئه‌وه بكات، مالیكی ناتوانێت به‌ته‌نها بڕیار بدات‌و زۆرێك له‌كه‌سایه‌تییه شیعه‌كان به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن په‌یوه‌ندی كورد‌و شیعه تێكنه‌چێت، له‌ناو كوردیشدا ئه‌م جۆره رایانه زۆرن، زۆرێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كه دێن بۆ سه‌ردانم ده‌ڵێن ئه‌وان نایانه‌وێت بكه‌ونه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌غداو دژی ئه‌و جۆره شه‌ڕه‌ن.
نیقاش: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه شه‌ڕ كاری سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌خاته به‌رده‌م مهترسییهوهوه، بۆیه رونادات؟
شێخ به‌شیر: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه.
نیقاش: به‌ڵام رۆژانه هه‌ردوولا هێز ده‌نێرن بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، خه‌ڵكیش له‌مه ترساوه‌و ده‌ڵێ، هه‌ر شه‌ڕ ده‌بێت؟
شێخ به‌شیر: هیچ ترسێكم نییه‌و شه‌ڕیش روونادات.
نیقاش: چی وایلێكردوویت ئه‌وه‌نده دڵنیا بیت؟
شێخ به‌شیر: دڵنیام له‌وه‌ی نه‌یاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مالیكی له‌به‌غدا زۆره، بۆ نموونه حیزبی فه‌زیله‌و ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و لیستی عێراقیه‌و ره‌وتی سه‌در رێ به‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ناده‌ن، هه‌ر ئه‌م لایه‌نانه رێگه ناده‌ن پێشمه‌رگه هێرش بكاته سه‌ر سوپای عێراق.
نیقاش: په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ساڵی 2013 چۆن ده‌بینن؟
شێخ به‌شیر: ناتوانم پێشبینی بكه‌م، به‌ڵام پێم وایه ساڵی كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی مالیكی ده‌بێت، هه‌ر هه‌وڵێكی مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست، ته‌نها ژماره‌ی نه‌یاره‌كانی زیاد ده‌كات.




