هۆكاری جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم ئاشكرا بوو

تایبەت بە kdp.info/ وەزارەتی دادی عێراق هۆكاری جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدان لەسەر سوڵتان هاشم ئاشكرادەكات. حەسەن شەمەری وەزیری دادی عیراق رایگەیاند: تا ئێستا نووسراوی رەسمی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بۆ لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری سەردەمی پێشووی رژێمی بەعسی رووخاو، لەگەڵ بڕیاری سزاكەدا هاوپێچ نەكراوە، بۆیە وەزارەتی داد لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم رەتدەكاتەوە، شەمەری بۆ سۆمەریە نیوز راشیگەیاند: لەماوەی رابردوودا لەزۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقەوە داواكاریان بۆ لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم بەدەست گەیشتووە، بەڵام تا ئەو كاتەی نووسراوی رەسمی سەرۆكایەتی كۆماریان بۆ جێبەجێكردنی ئەو سزایە پێ نەگات، سوڵتان هاشم لەسێدارە نادرێت. شایەنی باسە ئێستا سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بۆ چارەسەر وەرگرتنی تەندروستی لە ئەڵمانیایە.




