٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رزگار بووەكانی كۆمەڵكۆژییەكەی رۆبۆسكی سزا دران

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پاسەپۆرتی توركیا رایگەیاند كە ئەو 4 گەنجە كوردەی كە لە كۆمەڵكۆژییەكەی ساڵی رابردووی گۆندی رۆبۆسكیدا رزگاریان بووە بە هۆی سەرپێچی كردن لە یاسای پاسەپۆرت لە لایەن دادگای باڵای توركیاوە سزا دراون.

بەرێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی توركیا ئاماژەی بەوە كرد كە بە بڕیاری دادگای باڵای توركیا ئەو 4 هاووڵاتییە كە لە بۆردمانی فرۆكە جەنگییەكاندا رزگاریان بووە بە تاوانی پێشێڵكردنی یاسای پاسەپۆرتی توركیا و كاسبی كردنی نایاسایی لە نێوان دوو وڵاتدا سزا دراون و هەر یەك لەم هاووڵاتییانە ناچارە بە پێ بریاری دادگای 8 هەزاری لیرەی توركی بخاتە نێو خەزێنەی دەوڵەتەوە.

لە بەرامبەریشدا ئەم هاووڵاتییانە نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەم بریارە دەربڕیوە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەمە غەدرێكی یەكجار گەورەیە كە دەوڵەتی توركیا دەرحەق بەوانی دەكات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار