٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناكۆكییەكان هۆكاری سەرەكی هەژارییە لە كوردستانی رۆژهەڵات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ پارێزگاری پارێزگای كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان عەلی رەزا شەهبازی سەبارەت بە هەژاری و نەداری لە پارێزگای كوردستانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا رایگەیاند كە ناكۆكییەكانی نێوان بەرپرسان و بەرێوەبەرەكان هۆكاری سەرەكی ئەم هەژارییەن.

پارێزگاری پارێزگای كوردستان عەلی رەزا شەهبازی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو بەرپرس و بەرێوەبەرانە كە بۆ راپەراندنی ئەركەكان رەوانەی پارێزگای كوردستان دەكرن، هیچ ئاگایان لە حال و وەزعی خەڵك نییە و خۆیان سەرقاڵی ناكۆكی و ئاڵۆزییەكان كردووە، بە پێی پێویست و لە كاتی خۆیدا ئەركەكانیان جێبەجێ ناكەن و كەمتەرەخەمی دەكەن لە راپەراندنی ئەركەكانیان هەر بۆیە پارێزگای كوردستان لە ئێراندا یەكێكە لە پارێزگا هەرە هەژارەكانی ئێران.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد كە یەكێك لە سەرچاوە هەرە سەرەكییەكان خەڵووزی ئێران لە پارێزگای كوردستانە و ئەم خەڵووزە بە شێوەیەكی خام هەناردەی چین دەكرێت ئەمە لە كاتێكدایە كە زۆربەی هەرە زۆری گەنجانی پارێزگای كوردستان بە دەم بێكارییەوە دەناڵێن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار