33 میلیار دۆلار لە نێو بانكەكانی ئێراندا دیار نامێنێت

تایبەت بە kdp.info/ بە پێ هەواڵێكی هەفتەنامەی جیهانی سەنعەت دوای تێپەڕ بوونی 24 كاتژمێر بە سەر ئەمری لە كار لا دانی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئێران لە لایەن مەحموود ئەحمەدی نەژادەوە، ئاشكرا بوو كە زیاتر لە 33 میلیار دۆلار پارە لە نێو بانكەكانی ئێراندا بێ سەروشوێن كراوە.
سەرۆكی بانكی مەركەزی ئێران مەحموود بەهمەنی كە دوو رۆژ لەمەوبەر بە فەرمانی سەرۆك كۆماری ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە سەر پۆستەكەی لادراوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە بەر لەوەی سەرۆك كۆماری ئێران فەرمانێكی بەمجۆرە دەربكات من بۆ خۆم داوای خانەنشینیم كردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی هەیە و لە چەند ساڵی رابردووشدا چەندین جار داوای خانەنشینی كردووە، بەڵام ئەم داواكارییە قەبووڵ نەكراوە.
ناوبراو سەبارەت بە بێ سەروشوێن بوونی ئهو 33 میلیار دۆلار پارە لە نێو بانكەكانی ئێراندا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم بڕە پارەیە شەوانە لەلایەن بانكی مەركەزی ئێرانەوە وەرگیراوە و خراوەتە نێو خەزێنەی دەوڵەتەوە و دەوڵەت كاری پێدەكات.




