یهكێتی ئەورووپا: لە توركیا ئازادی رادەبڕین نییە

تایبهت به kdp.info/ راپۆرتەری پهرلەمانی كۆنسەی ئەورووپا ژان كلائۆدە میگنون رایگەیاند كە سەبارەت بە جێبەجێ كردنی پیوانەكانی یهكێتی ئەورووپا لە لایەن توركیاوە زۆر بە وردی چاودێری بارودۆخی توركیا دەكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە بارودۆخی رادەبرین و ئازادی بیركردنەوە لە توركیا زۆر خراپ و ئاڵۆزە و توركیا هیچ رێز لە مافی ئازادی بیركردنەوە و ئازادی رادەربڕین ناگرێت.
راپۆرتەری پهرلەمانی كۆنسەی ئەورووپا ئاماژەی بەوە كرد، سەبارەت بە نەبوونی ئازادی رادەربڕین لە توركیا یهكێتی ئەورووپا زۆر لە توركیا دڵگرانه و رەخنەی زۆر توند ئاراستەی توركیا دەكات.
سەرچاوەكە لە درێژەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردهوە كە ئەگەر لە توركیا مافی ئازادی رادەربڕین بەبێ جیاوازی بۆ هەر تاكێكی ئەو وڵاتە دابین نەكرێت ئەوا یهكێتی ئەورووپا ناچار دەبێت دەست بە وەرگرتنی رێوشوێنی توندتر لە دژی توركیا بكات.




