مالیكی لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمەریكی كۆبۆوە

بەغدا– تایبەت بە kdp.info/ نوری مالیكی بە ئیكسۆن مۆبیلی راگەیاندووە كە ناتوانێت هاوكات لە باشوری عێراق و هەرێمی كوردستاندا بەیەكەوە كار بكات، بەڵكو دەبێت تەنها لایەكیان هەڵبژێرێت، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیران عەلی موسەویی، بە (رۆیتەرز)ی راگەیاند: لەمیانی كۆبوونەوەیەكی نێوان مالیكی و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكیدا، كۆمپانیاكە باسی لە خواستی خۆی كردووە ئەویش كاركردن بووە هەم لە بیرە نەوتییەكانی باشوری عێراق و هەمیش لەبیرە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا، لەوەڵامدا سەرۆك وەزیران عێراق رایگەیاندووە كە كۆمپانیاكە ناتوانێت لەیەككاتدا لە هەردوو گرێبەستەكەدا كاربكات و پێویستە كۆمپانیاكە پابەندی یاساكانی عێراق بێت، شایەنی باسە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە كۆمپانیایەكی زەبەلاحی ئەمەریكییە، بەهۆی ئەوەی گرێبەستی نەوتی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا ئیمزاكردووە، لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە رەخنەی لێدەگیرێت.




