لەماوەی كەمتر لەمانگێك ( 25 ) كەس لە ئێران لە سێدارەدراون

ئیران – تایبەت بە kdp.info/ حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران ژماریەك كەسی بەتۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون و دواترینیان گەنجێكی ئێرانی بووە، ماڵپەڕی هەرانا رایگەیاند: حكومەتی كۆماری ئێسلامی ئێران كەسێكی دەستگیركراو ی بە ناوی ( موحسین ) بە تۆمەتی پەیوەندی و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسفەهانەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە و ڕۆژی یەكشەممەش لە بەندیخانەی ناوەندی ئیسفەهان ( موحسین ) لە سێدارە دراوە، پێش ئەم رووداوەش 3 كەسی تر لە بەندیخانەی ناوەندی زاهیدان، لە سێدارەدراون ئەوانیش بەهەمان شێوە، بەتۆمەتی پەیوەندی و بازرگانی كردنیان بە ماددە هۆشبەركانەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە حەوشەی زیندانی ناوەندی زاهیدان لە سێدارەدراون، شایەنی باسە وەك سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە: لە سەرەتای 2013 ەوە تا ئێستا ( 25 ) كەس بە تۆمەتی جیاجیا لەلایەن حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارەدراون.




