٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دێرە شعرێکی موئەیه‌د تەیب دەخرێتە نێو سرودی نیشتیمانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای سرودی نیشتیمانی عێراقی کرد، لەو سرودەی کەدەبێتە سرودی نیشتیمانی عێراق دێرە شعرێکی موئەیه‌د تەیب دەبێتە بەشێکی ئەم سرودە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: سرودی نیشتیمانی لەدوو بەش پێکدێت عەرەبی و کوردی بەشی عەرەبی ھۆنراوەی سێ شاعیری دیاری کراوە، ئه‌وانیش محه‌مەد مەھدی زەواھری و بەدر شاکر سەیاب و محه‌مەد مەھدی بەسیرو کۆتایەکەشی بە چوار زاراوە دەگوترێ (عاشا ئه‌لعێراق)بە عەرەبی و کورد و سریانی و تورکمانی.

د.رزگار گوتیشی: لەم سرودەی نشتیمانی دێرە شعرێکی موئەیه‌د تەیب شاعیر وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق تێدایە کە دەڵێت: عێراق بەکوردستانەوە جوانە_ پێکەوە ژیان داوای ھەموومانە.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار