ژمارەیەك چەكدار دوای كوشتنی 5 كەس، 840 هەزار دۆلاری ئەمەریكی دەدزن

تایبەت بە kdp.info/ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دوای كوشتنی 5 كەس، 840 هەزار دۆلاری ئەمەریكی دەدزن، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئەنادۆلی رایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی گروپێكی چەكدار هێرشیان كردە سەر كاروانێكی پۆلیس لەسەر رێگای بێجی و شارۆچكەی مكحولی باكوری بەغدا، كە برێك مووچەی فەرمانبەرانیان لە بانقی بێجییەوە بۆ پاڵاوتگەیەكی نەوتی باكور دەگواستەوە، بەهۆیەوە 5 كەس كوژران كە سێیانیان پۆلیس بوون و دوو كەسەكەی تریش فەرمانبەر بوونە، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند بری ئەو پارەیە كە گروپە چەكدارەكە دزیویانە، نزیكەی یەك ملیار دیناری عێراقی بووە، كە دەكاتە 840 هەزار دۆلاری ئەمەریكی، پارەكەش مووچەی فەرمانبەرانی نەوتی باكوور بووە و چەكدارەكانیش دوای رووداوەكە بۆ شوێنێكی نادیار رایانكردووە و شوێن بزربوونە.




