قه‌ره‌بووی ئه‌و جووتیارانه ده‌كرێته‌وه كه نه‌وت له زه‌ویه‌كانیان ده‌هێنرێت.

هه‌ولێر- تایبه‌ت به kdp.info/ به بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی ئه‌و جووتیارانه ده‌كاته‌وه كه زه‌ویه‌كانیان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه، بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت به كار ده‌هێنرێن.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ سایتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین موحسین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی ئیمزا كردووه كه به پێی بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و جووتیارانه‌ی زه‌وییه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وته‌وه به‌كار ده‌هێنرێن، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
وته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتی: به پێی ئه‌م بڕیاره پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه؛ ته‌نانه‌ت ئه‌و جووتیارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیی خاوه‌نداریه‌تیی زه‌ویه‌كانیان نییه و ته‌نیا له باوباپیرانیانه‌وه له‌به‌ر ده‌ستیان ماوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه: به پێی ئه‌م بڕیاره، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ده‌بێ قه‌ره‌بووی جووتیار و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان بكه‌نه‌وه و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێكهاتوون بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه و بڕی پاره‌كه ده‌ستینشان بكه‌ن.
به پێی ئه‌م بڕیاره، له كاتێكدا ئه‌و جووتیار و خاوه‌ن زه‌ویانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و گرێبه‌ستی به‌كارهێنانی زه‌ویه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا پرۆسه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تیی ئه‌و زه‌ویانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.




