٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی كچە ئێزدیە تەمەن 11 ساڵەكە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ لە رۆژی 9-1- 2013 كچێكی ئێزدی تەمەن 11 ساڵ دانیشتووی كۆمەڵگای شێخكای سەر بە قەزاری تلكێف دیار نامینێت، دوای بەدواداچوونەكانی كەسوكارەكەی دەردەكەوێت لەگەڵ كەسێكی گوامانلێكراو كە كوڕێكی دانیشتووی ناوچەكەیە و ئیسلامە دوای پێكهێنانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی دەڕفێندرێت، تاوەكو ئێستا شوێنی هیچ كامیان نازانرێت، بۆ پێشگرتن لەسەرهەڵدانی گرفتی گەورەو لیژنەی ئەوقاف لەپەرلەمانی كوردستان وێڕای ئیدانەكردنی بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكات.

 سەمیرە عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەkdp.infoرایگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لیژنەكەمان لەلایەن چەند كەسایەتییەكی ئێزدیەوە دەستی كەوتووە رۆژی 9 ی ئەم مانگە كچێك كە بە ئایین ئێزدیە و تەمەنی 11 ساڵەو دانیشتووی كۆمەڵگای شێخكای سەر بە قەزای تلكێفی سەر بە پارێزگای موسڵە دیار نامێنێت و گومان دەكرێت لەگەڵ كەسێك كە كوڕێكە دانیشتووی هەمان ناوچەیەو بە ئایین ئیسلامە رۆیشتبێت یاخود رفێندرابێت، چونكە تەمەنی كچەكە كەمە و ئێستاش هیچ كام لەو دوو كەسە دیارنین و شوێنیان نازانرێت و كەسوكاری كچەكەش داوای دۆزینەوەی كچەكەیان دەكەن، بۆیە ئێمە وەكو لیژنەی ئەوقاف بەپێویستمانزانی كە دانیشتن لەبارەی ئەو گرفتەوە بكەین كە لەمیانەدا بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی ئەوقافیش ئامادەی بوو .

 ناوبراو گوتیشی: لەمیانەی ئەو دانیشتنەدا بڕیاردرا كە وەكو لیژنەی ئەوقاف ئیدانەی ئەو كردەوەیە بكەین هەروەها بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەری گرفتەكەش دوو لیژنەمان پێكهێناوە كە یەكێكیان بۆ قسەكردن لەگەڵ كەسوكاری كچەكە بۆ ئەوەی ئەگەر كچەكە دۆزرایەوە بەهیچ شێوەیەك ئازار نەدرێت ئەوی تریشیان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرێز وەزیری ناوەخۆ بۆ گرتنە بەری رێوشوێنی ئەمنی پێویست لەمبارەیەوە.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار