نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئه‌میندارگیشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد
هه‌ولێر- kdp.info / پاشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22/01/2013 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و د.به‌رهه‌م ساڵح جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، سه‌ردانى مامۆستا محه‌مه‌د فه‌رج ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانیان كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخ و پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عێراق به گشتى خرایه به‌ر باس و به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به كۆده‌نگى و یه‌كهه‌ڵوێستى له‌مه‌ڕ پرسه چاره‌نووسسازه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به داهاتووى هه‌رێمى كوردستنه‌وه هه‌یه، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان به گشتى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا، كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گه‌یه‌نرایه ئه‌میندارى گشتى و مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كگرتوو و ڕۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامى و ئه‌میندارى گشتى وه‌ك لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆن و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكى هه‌رێم به‌رز نرخێنرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هیچ هێڵێكى سوور له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌جێندایه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رى پێكهاتوون نییه، هه‌ردوولاش له سه‌ر پێویستى و گرنگیى درێژه‌دان به‌و گفتوگۆیانه به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى گونجاو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان رێككه‌وتن.
لاى خۆیه‌وه ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، تیشكى خسته زه‌رووره‌تى چاره‌سه‌ركردنى گرفته نێوخۆییه‌كان و گه‌یشتن به ته‌وافق و دیدێكى نیشتمانى و دیاریكردنى ستراتیژێكى هاوبه‌ش و سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتوو، بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌كانى سیاسه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانى ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه. هه‌ردوولاش هاوڕابوون كه چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و گه‌یشتن به سازانى نیشتمانى و ته‌وافق له پرسه‌كاندا، هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشتر ده‌بات.




