لە ساڵی 2012 زیاتر لە 13 هەزار كەس وەكو بێكار ناوی خۆی تۆماركردووە

تایبەت بەkdp.info / بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵی 2012 دا زیاتر لە 13 هەزار كەس بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار ناوی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی تۆماركردووە.
نەزمی موسا بەڕێوەبەری گشتی بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: بەبەردەوامی دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی بەڕووی ئەو كەسانە كراوەیە كە بێكارن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆماربكەن بەمەبەستی دەستكەوتنی هەلی كار و لە ماوەی ساڵی 2012 دا زیاتر لە 13 هەزار كەس ناوی خۆی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك تۆمار كردووە كە بەشێك لەوانە خراونەتە سەركار.
ناوبراو گوتیشی: ئەو داتایە نابێتە داتایەكی فەرمی بێكاری لە هەرێمی كوردستان، چونكە مەرج نییە هەموو كەسێكی بێكار ناوی خۆی لەو بەڕێوەبەرایەتیانە تۆماربكات، بەڵام بەشێك لە رێژەی بێكاریمان بۆ ئاشكرا دەكات.
بڕوا بەرزنجی




