3500بەندكراوی ئیسلامی میسری لەعێراق هەن

تایبەت بە kdp.info/ میسرییەكان داوا دەكەن حكوومەتی عێراق ئەو بەندكراوە میسرییانە ئازاد بكات، كە لە 2003 وە تا بەئەمڕۆ دەگات لە بەندیخانەكانی عێراق دەستبەسەركراون، راوێژكاری یاسایی زیانكەوتووان لەدۆسیەی جەنگی عێراق بە رۆژنامەی زەمانی راگەیاندووە: 3500بەندكراوی میسری هەن، كە لەبەندیخانەكانی بەسرەی باشووری عێراق دەستبەسەركراون، بەهۆی بەشداریان لە پرۆسەی ئازاد كردنی عێراق و شەركردنیان لە دژی هێزكانی ئەمەریكا،عادل فەزاع راشیگەیاند: رەوشی ئەو بەندكراوانە زۆر خراپە و سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكیش لەبارەی رەوشی ئەوانەوە، ئاگادار كراوەتەوە، بەڵام مالیكی داوای كردووە، حكوومەتی میسر پێویستە بەفەرمیی داوای ئەو پرسەی لێبكات، لەبەرامبەردا نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی میسر محەمەد مورسی كراوە، تا بەدواداچوون لەسەر چارەنووسی ئەو بەندكراوانە بكات، كەچی هیچ وەڵامێك نەبووە، شایەنی باسە بە دەیان هەزار چەكداری عەرەبی ئیسلامی، بەهۆی شەركردن و بەرگریان لە رژیمی دیكتاتۆری پێشووی بەغدا سەدام حوسێن لەدژی ئەمەریكا لەساڵی 2003 تائێستا بەبێ دادگا دەست بەسەركراون.




