٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرنی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ پارێزگاری كەركووك كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك– تایبەت بە kdp.info/ ئەمڕۆ بەیانی نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ پارێزگاری كەركووك د.نەجمەدین كەریم كۆبۆوە،سەرچاویەك بە شەفق نیوزی رایگەیاند: كۆبوونەوەكەی نێوان پارێزگار و مارتن كۆپلەر لە بارەگای پارێزگا، لەسەر چەند دۆسییەك بووە، كە گرنگترینیان هەڵبژاردنی نێاوخۆیی و رەوشی سیاسی و ئەمنی شارەكە بووە، هەروەها نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بەنیازە لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو شارە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆببێتەوە، تا راوێژ و گفتوگۆیان لەگەڵدا بكات، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی كەبوونەتە كۆسپ لەبەردەم هەرڵبژاردن و پێشوەچوونەكانی پارێزگای كەركووك. شایەنی باسە بەپێی ماددە 140ی دەستووری عێراق، كێشەكان بە سێ قۆناغ چارەسەر دەكرێت، یەكەم: بریتییە لە ئاسییكردنەوەی بارودۆخ دووەم: سەرژمێری دانیشتوان سێیەم: سازكردنی راپرسیی، لەسەر مانەوە لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتی بەغدا یا گەڕانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار