رۆژی پێنجشەممان لە خوێندنی ئێواران كرایە پشوو

هەولێر – تایبەت بە kdp.info / چەند ساڵێك بەر لەئێستا بڕیاری بوون بە پشووی رۆژی پێنجەشەممان لە خوێندنی ئێوارانی هەرێمی كوردستان هەڵوەشایەوە، بەڵام لەدواین كۆبوونەوەی خۆیدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا وەكو پێشووتری لێبكرێتەوە.
هاجەرە داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆkdp.info گوتی: لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكان بڕیاردرا بە كردنە پشووی هەموو رۆژی پێنجشەممان لە خوێندنی ئێوارانی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی داواكارییەكی زۆر بۆ ئەو مەبەستە پێشكەش بە وەزارەت و بەرێوەبەرایەتییەكان كران.
گوتیشی: هەرچەندە چەند ساڵێك بەر لەئێستا رۆژی پێنجشەممان لە خوێندنی ئێواران پشوو بوو، بەڵام دواتر ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوەو بڕیاردرا دەوامی فەرمی بكرێت لەو رۆژەدا، بەڵام وەزارەتی پەرورەدە ئێستا پێیباشبوو لەمە بەدواوە بكرێتە پشوو.
بڕوا بەرزنجی




