ئەحمەد وەرتی: بۆچوونی فراکسیۆنەکان لەبارەی نەخشە ڕێگای گۆڕان بەنوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێ

تایبهت به kdp.info/ لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان بڕیاردرا بۆچوونی فراکسیۆنەکان لەبارەی پڕۆژە نەخشە رێگای گۆڕان بەنوسراو ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێم بکرێت.
د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی دیکە لەنێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان ئەنجامدرا، تێدا ئەو سەرنج وب ۆچوونانەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەکۆبوونەوەی دوێنێ پێشکەشیان کردبوو کۆکرابووە و گەڵاڵە کرابوو لەبارەی نەخشە رێگای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان وبەغدا و لەکۆبونەوەی ئەمڕۆش گفتوگۆ لەبارەی ئەوسەرنج و بۆچوونانە کرا کە کۆکرابوونەوە .
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: بڕیاردرا خاڵەکان بکرێتە نوسراوێک و پاشان لەلایەن فراکسیۆنەکان ئیمزا بکرێ و ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت، لەبەرئەوەی لەلایەن ئەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرابو بۆ ئەوەی پەرلەمان پۆچوونی خۆی لەبارەوە دیاربکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بۆچوونەکان زۆر لەیەک نزیک بوون و لەسەری رێکكەوتوون، تەنھا ماوە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت و لەلایەن فراکسیۆنەکان ئیمزابکرێت و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی بکەن.
بڵند ئیبراھیم




