قەتەر دژ بەشیعەكان پشتگیری لە ئیخوانەكانی عێراق دەكات

تایبەت بە kdp.info/ توێژینەوەی یەكێك لە پەیمانگاكانی جیهان ئاماژدەدات، كە وڵاتی قەتەر، بۆ بەرەی دژ بەشیعەكان، پشتگیری لە ئیخوانەكانی عێراق دەكات، پەیمانگای ستراتیژیك برسبكتیف بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی رایگەیاند: بەپێچەوانەی عەرەبستانی سعودیە، قەتەر لەرووی لۆجیستییەوە، بۆ گرتنەبەری جلەوەی دەسەڵات لە ناوچەكەدا، پشتگیری لە ئیخوانەكانی وڵاتانی عەرەبی دەكات، ئەمەش دژی بۆچوونەكانی سعودیەیە كە پێوایە بەهێزبوونی پێگەی ئیخوانەكان لە ناوچەكەدا، كاریگەری لەسەر حوكمڕانی ئەوانەوە لەناوچەكە دەبێت، توێژینەوەكە ئاماژەی داوە: كە لەرێگای كەناڵی جەزیرەوە بڵاوكرنەوەی بیرۆكەی ئیخوانەكان و هاوكاری ماددی و مەعنەوی سەركردە ئاینییەكانی ئیخوانەكان لە عێراق و وڵاتانی تری ناوچەكە، قەتەر دەیەوێت دەسەڵاتی ئیخوانەكان لە ناوچەكە بەهێزتر بكات، هەم بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی شیعەكان، هەمیش بۆ دەسترۆیشتی خۆی كە لەرێگای ئیخوانەكانەوە دەتوانێت بەرژوەندییەكانی بپارێزت، لەلایەكی دیكەوە سەنتەری جیهانی ریپۆرتزیكۆ رایگەیاند: ئیماراتی عەرەبی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، لە پێناو كەمكردنەوەی چاڵاكییەكانیان، دەیان كەسی لە شانە و گرووپەكانی سەر بە ئیخوانەكان لە وڵاتەكەی دەستگیركردووە.




