٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرۆژەی بزووتنەوەی گۆڕان

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێ شەممە 22/1/2013، بەسەرپەرشتی د. حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان، كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بۆ دیاریكردنی وەڵامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرۆژەی بزووتنەوەی گۆڕان كە وەك كارنامەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێشكەشی سەرۆكایەتی هەرێمی كردووە، ەرۆكایەتی هەرێمیش داوای لەپەرلەمان و حكوومەت كردووە بۆكار لەسەركردن و خستنە رووی سەرنج و پێشنیارەكانی كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا.

لەكۆبوونەوەكەدا تەواوی ئەو تێبینی و پێشنیارانەی لەكۆبوونەوەی پێشوو باسكرابوون خرایەوە بەرباس و گفتوگۆی تێرو تەسەلی سەرۆك فراكسیۆنەكان، بەگشتی تەئكید لەسەر پشتگیری پرۆژەكە كرایەوەو بریار درا بەو سەرنج و پێشنیارانەی تەواوی سەرۆك فراكسیۆنەكان خستیانە روو پرۆژەكە دەوڵەمەند بكرێ و وەك پرۆژەیەكی نیشتمانی سوودی لێ وەربگیرێت و تەواوی سەرنج و پێشنیارەكانیش گەڵاڵە و ئامادە بكرێت و وەڵامی سەرۆكایەتی هەرێم بدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار