٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: لە توركیا پرسێك بە ناوی پرسی كورد بوونی نییە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لە چوارچێوەی سەردانەكەی خۆی بۆ شاری عەنتاب لە باكووری كوردستاندا، سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان ئاماژەی بە هەوڵدانەكانی ئەم دواییەی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كرد و گوتی: لە راستیدا لە توركیا هیچ جۆرە پرسێك بە ناوی پرسی كورد بوونی نییە، ئەمەش كە ناوی لێ نراوە پرسی كورد پرسی پەكەكەیە.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا رایگەیاند: من زۆر حەز لە هاووڵاتییە كوردەكان دەكەم و ئەوان برای بەرێزی منن، بەڵام من زۆر رەقم لە هەر جۆرە كوردایەتییەك دەبێتەوە و هەر بۆیەش بەو پەری هێزی خۆمەوە شەڕی هەر جۆرە كوردایەتی و پرۆپاگەندە كردن بۆ كوردایەتی كردن دەكەم.

هەواڵی پەیوەندیدار