٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەریاچەی زرێواری مەریوان یەك پارچە بەستوویەتی

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە، بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرما و بەفر بارینەی كە ماوەیەكە رووی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە، دەریاچەی مەریوان كە بە دووەمین دەریاچەی گەورەی رۆژهەڵاتی كوردستان دادەنرێت بە یەك پارچە بەستوویەتی.

ئەم دەریاچەیە كە یەكێكە لە گرنگترین ناوەندەكانی گەشتو گوزاری لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا بە دریژایی 4.5 كم و بە پانتایی 2 كم و قووڵایی 300 م، 5 رۆژ لەمەوەبەر بەستوویەتی و گیانەوەر و باڵندەكانی نێو ئەم دەریاچەیەیش بە هۆی بەستنی ئاوەكەوە روویان لە كەناراوەكانی ئەم دەریاچەیە كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی پارێزەرانی ژینگە و پێیان وایە لە ئەگەری بەردەوام بوونی بەستنی ئەم دەریاچەیە ژیانی زۆربەی هەرە زۆری گیانەوەرەكانی ئەم دەریاچەیە رووبەرووی مەترسی دەبێتەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە ئاوی دەریاچەی زرێوار لە كانیاوەكانی ژێرزەویی بن دەریاچەكەوە دابین دەكرێت هەر بۆیە ئەم دەریاچەیە وەكو گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینی جیهان دەناسرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار