نوام چامسكی: پێویستە توركیا داواكارییەكانی كورد جێبەجێ بكات

تایبهت به kdp.info/ گەورە نووسەری ناوداری ئەمریكا نوام چامسكی لە زانكۆی بۆغازچی ئەستەنبوول لە توركیا سەبارەت بە چاوپێكەوتنەكانی نێوان بەرپرسانی توركیا و ئوجەلان وتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: وا بزانم توركیا عاقڵ بووە و تاقە رێگای بەهێز بوون و رزگار بوونی خۆی دۆزیوەتەوە.
چامسكی چاوپێكەوتنەكانی نێوان بەرپرسانی توركیا و ئوجەلانی بە هەنگاوێكی زۆر گرنگ و مێژوویی وەسف كرد و گوتی: ئەگەر توركیا بتوانێت ئەم قوناخە تا كۆتایی ببات ئەوا توركیا خۆی لە قەیرانێكی یەكجار گەورە رزگار كردووە.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا وردە وردە دیموكراتیزەتر دەبێت و بۆ ئەوەی كە ببێتە وڵاتێكی دیموكراتیك و ببێتە خاوەن سیستەمێكی سیاسی سەردەمییانە و مۆدیلێك بێت بۆ وڵاتانی دەوروبەری خۆی پێویستە داواكارییەكانی گەلی كورد جێبەجێ بكات و هەر هەمووی مافە رەواكانی گەلی كورد لە نێو دەستووری بنەڕەتی نوێدا مسوگەر بكات.




