سبەی نێچیرڤان بارزانی وبەرھەم ساڵح سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دهکەن

تایبهت به kdp.info/ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرهوەی بزووتنەوەی گۆڕان دهڵێت: بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن.
مەحمەد تەوفیق رەحیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرهوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info ڕایگەیاند:لەچوارچێوەی سەردانەکانیان ھەریەکە لەنێچیرڤان بارزانی وبەرھەم ساڵح وەکو نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ لای پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کە دوێنێ سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیان کردوو ئەمڕۆش سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکەن، بڕیارە سبەش سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن.
مەحمەد توفیق رەحیم گوتیشی: رەنگە مەبەستی سەردانەکەیان بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەبێت کەباس لەو پێشنیارانە بکرێت کە ھەرسێ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
دوێنێ نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیان کردوو بڕیاریشه ئەمڕۆ سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی بکەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پێشنیارانەی ھەرسێ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
بڵند ئیبراھیم




