نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گه‌یشته كه‌ركووك

كه‌ركووك تایبەت بە kdp.info / سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه كان له عێراق "مارتن كۆپله‌ر " سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگا و كێشه‌كانی ئه‌م دوای عیراق سه‌ردانی كه‌ركووكی كرد.
هه‌ر له گه‌ڵ گه‌یشتنی به كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پاریزگار ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركوك كه‌نه‌ی ویست ناوی ئاشكرا بكرێت گووتی هاتنی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه كان بۆ شاری كه‌ركوك په‌یواسته به هه‌لبژاردن و پرسی هه‌ڵبژاردن پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاریزگار كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامدا پاش كۆتای هاتنی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات




