داهاتى یەک ساڵى سەد دەوڵەمەندترینەکانى جیهان هەژارى بەتەواوى ناهێلێت

ئۆکسفامى – تایبەت بە kdp.info / تەنیا بە داهاتى سەد دەوڵەمەندترینەکانى جیهان، هەژارى بەتەواوى نامینێت، دامەزراوەى ئۆکسفامى خێرخوازى بەریتانیا لە لێکۆڵینەوەیەکى دا ئەوەى دەرخستووە: کە داهاتى یەک ساڵى 100 دەوڵەمەندترینەکانى جیهان،بریتى بووە لە 240 ملیار دۆلارى ئەمەریکى و لە کاتێدا بە ملیۆنان کەس لە جیهاندا، بە برسیەتى و هەژارى دەناڵینن و داهاتى رۆژانەیان لە دۆلارێک و نیو کەمترە ، بەپێى لێکۆلینەوەکە ، تەنیا بە داهاتى ئەو دەوڵەمەندانە، تەواوى هەژارى لە جیهان نامینێت، دامەزراوەى ئۆکسفامى خێرخوازى بەریتانیا، پێ وایە سیستەمى سەرمایەدارى و یاساکانى، نادادپەروەرى زۆرى تێدایە و خەڵکانێک پارەیەکى زۆرى رادەبەردەر کۆدەکەنەوە و لەبرى ئەوەش بە ملیۆنان کەس تر لەجیهان، لەژێر برسیەتى و هەژارى ژیان بەرێ دەکەن، پێش بەستنى کۆنگرەى دافۆسى ئابوورى کە بریارە هەفتى ئایندە ساز بکرێ، دامەزراوەکە لەژێر ناوى ( باجى نەبوونى دادوەرى) داواى لە سەرکردەکانى وڵاتانى جیهان کردووە، سنوورێک بۆ دەوڵەمەندبوونى رەهاو زۆربوونى برسییەتى و هەژارى دابنێن، کە لە گەڵ ویستى مرۆڤایەتى و دادپەروەرى یەکناگرێتەوە .




