٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکى ناتوانێت تەنانەت یەک وەزیریش لە پۆستەکەى لابدات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – تایبەت بە  kdp.info  / ئەندامێکى لیستى عێراقییە پێ وایە، سەرۆک وەزیرانى عێراق ناتوانێت، وەزیرانى سەر بە لیستى عێراقییە لە پۆستەکانیان لابدات: ئەحمەد مەسارى بۆ تۆرى هەواڵەکانى عێراق رایگەیاند: لەبەرامبەر هەڵویستى وەزیرانى عێراقییە بە بایکۆتکردنى دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، سەرۆک وەزیرانى عێراق نورى مالیکى ناتوانێت تەنانەت یەک وەزیرى عێراقیەش لە پۆستەکەى لابدات، چوونکە ئەو جۆرە دەسەڵاتەى نییە، بەپێى دەستوورى عێراق، لابردن و دوورخستنەوەى وەزیرەکان، تەنیا لە تواناى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقە، مەسارى ئەوەشى رایگەیاند: لیستى عێراقییە پشتگیرى لەداواکانى خۆپیشاندەران دەکات، لە پێناو جێبەجێکردنى داواکارییەکانیشیان هەڵویستى دەبێت، شایەنى باسە وەزیرانى سەر بە لیستى عێراقییە رۆژى سیشەممە 22 ى کانوونى دووەم، بریاری  بایکۆتکردنى دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى دا .

هەواڵی پەیوەندیدار