٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراقییە بایکۆتى دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقی کرد

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – تایبەت بە  kdp.info  / ئەمڕۆ سێشەممە لیستى عێراقییە بریاردیدا چیدیکە لە دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بەشداری نەکات،  لەبەیاننامەیەکى نوسینگەى جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرکردە لەلیستى ئەلعراقییە، ساڵح موتەلەگ تێدا هاتووە: کە بەهۆى سیاسەتەکانى حکومەتى عێراق لە دوورخستنەوە و پەرواێزخستن و گوێنەدان بە داواکارییەکانى شەقام و خۆپیشاندەران، لە کۆبوونەوەکى ئەندامانى لیستى عێراقییە کە لەنوسینگەى ساڵح موتەڵگ بەرێوەچوو، ئەندامانى سەر بەعێراقییە  بریاریان دا ، بە بایکۆتکردنى دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و راییکردنى کاروبارەکانى خەڵک لەوەزارەتەکانیان، ئەویش تەنیا لە پێناو دروست نەبوونى  کێشەى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان. شایەنى باسە لیستى عێراقییە لە حکوومەتى ئێستاى عێراق بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى کە  8  وەزارەت بەرێوەدەبات،پێشتریش لە ساڵى 2011 بایکۆتى دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار