٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەزهەر جەنابی‌: داوای‌ لە خۆپیشاندەران كرد داواكاری‌ پێكهێنانی‌ هەرێمێكی‌ سوننی‌ بخەنەڕوو.

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە  kdp.info / مەزهەر جەنابی‌ پەرلەمانتاری لیستی عێراقییە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند كە حكوومەت لە دامودەزگاكانیدا سیاسەتی‌ پەراوێزخستن‌ و دوورخستنەوە دژی‌ سەرجەم رۆڵەكانی‌ سوننە پەیڕەودەكات، وێڕای‌ پرۆسەكانی‌ كوشتن‌ و دەستگیركردنی‌ هاكەزاییانە‌و چەوساندنەوە دژ بەم پێكهاتەیە.

جەنابی وتیشی‌:پێكهێنانی‌ هەرێمێكی‌ سوننی‌ باشترین رێگەچارەیە بۆ روبەڕووبوونەوەی‌ ئەم پلانە دەرەكییانە كە حكوومەت بەمەبەستی‌ چەوساندنەوەی‌ پێكهاتەی‌ سوونە لە عێراق پەیڕەویدەكات.

ناوبراو داواشی‌ لە خۆپیشاندەران كرد كە داوای‌ پێكهێنانی‌ هەرێمێكی‌ سوننی‌ بكەن‌ و بیخەنە سەرووی‌ داواكارییەكانیان

هەواڵی پەیوەندیدار