٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەگەر بێكاری ناوی خۆت تۆمار بكە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info / بۆ دەستكەوتنی  بەشێك لە رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان و تەرخانكردنی هەڵی كار بۆیان داوا دەكرێت ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان بێكارن بەتایبەتی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ناوی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی تۆمار بكەن.

 نەزمی موسا بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بۆ kdp.infoگوتی: لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتییەكمان هەیە بەناوی بەكارخستن و راهێنانی پیشەیی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە رۆژانە ناوی ئەو كەسانە تۆماردەكەن كە سەردانیان دەكەن بەمەبەستی ناونووسكردن وەكو بێكارێك، دواتر دۆزینەوەی هەڵی كار بۆی، تاوەكو ئێستا چەندین كەس لەرێگەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەوە خراونەتە سەر كار و هەڵی كاری بۆ تەرخانكراوە.

نەزمی گوتیشی: جۆرێكی دیكە لە تۆماركردنی ناو هەیە لەو بەرێوەبەرایەتیانە، ئەویش تایبەتە بە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بیمەی بێكاریان پێبدرێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی داوا دەكەین هەركەسێك بێكارە بچێت لەو بەرێوەبەرایەتیانە ناوی خۆی تۆماربكات، بەمەش بەشێك لە رێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستانمان بۆ ئاشكرا دەبێت.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار