هەولێر.. بەیانی یادی کۆماری کوردستان دەکرێتەوە

هەولێر- kdp.info/ ئەندمێکی لیژنەی یادکردنەوەی کۆماری کوردستان تایبەت بە kdp.info رایگەیاند کە بەیانی یادی شەست و حەوت ساڵەی کۆماری کوردستان دەکرێتەوە. ئەم یادکردنەوەیە لە هەولێر بەشێوەیەکی رەسمی لەلایەن سەرۆکای هەرێم و بە هەماهەنگی وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند کە یادی شەست و حەوت ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەیانی دووشەممە 22-1-2013لە هۆلی پێشەوا لە ناو باڵاخانەی وەزارەتی رۆشنبیری بەرێوەدەچێت و یادکردنەوەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری بەرێوەدەچێت. لە کوردستاندا هەموو ساڵێک بە شکۆوە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکرێتەوە و لەم رۆژەدا کورد لە سەرتاسەری کوردستان، ئەم رۆژە وەکو یادێکی مێژوویی و یەکدەنگی و یەکڕیزی و هاوخەباتی سەیر دەکەن.




