سامەرائی: مالیكی لەبەر ئێران بەدوای داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە ناچێت

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێكی لیستی ئەلعێراقییە پێوایە حكوومەتی عێراق لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپشاندەران جددی نییە، بەهۆی داخوازییەكانی وڵاتانی ئیقلیمییەوە، موتەشەر سامەرائی بۆ حەل رایگەیاند: ئێستا بەدەیان خەڵكی بێتاوان بەبێ ڵێكۆڵینەوە و بڕیاری دادگا لە بەندیخانەكانی عێراق دەست بەسەرن و چارەنووسیان نادیارە، بۆچی نوری مالیكی ئەو بەندكراوانە ئازاد ناكات و داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ ناكات، چونكە وەك دەركەوتووە، مالیكی كاریگەری وڵاتانی ئیقلیمی لەسەرە، بەتایبەتیش ئێران، ئەوان دەیانەوێت لەو رێگایانەوە، دووبەرەكی و ناكۆكی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق دروست بكەن، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەروەها راشیگەیاند: بەدڵنییایەوە خۆپیشاندەران لەسەر دەربرینی نارەزایی و خۆپیشاندانەكانیان لە گۆرەپانەكانی خۆپیشاندان بەردەوام دەبن، تا حكوومەت بە دەم داوكارییەكانی ئەوانەوە دەچێت.




