موئەید تەیب: ئهستهمه لە کۆبوونەوەی سبەش ھەردوو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ودادگای فیدرالی پەسەند بکرێت

تایبهت به kdp.info/ بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی ھەردوو پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدرالی بکرێت، لەبەرامبەردا وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دهڵێت: ئهستهمه پەرلەمان بتوانێ لەکۆبوونەوەی سبەی ئەم دوو پرۆژە یاسایە پەسەند بکەت.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراقێ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: تاوەکو ئێستا ھەردوو لیستی دەوڵەتی قانوون و لیستی عێراقییە لەبارەی ھەردوو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدرالی رێکنەکەوتوون، بۆیە ناتوانرێ لەکۆبوونەوەی سبەی ئەم دوو پرۆژە یاسایە پەسەند بکەت.
موئەید تەیب گوتیشی: پێویستە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان رێکەوتن لەنێوان لایەنەسیاسییەکان بکرێت لەبارەی پرۆژە یاساکان گەر نا ئهستهمه بتوانن لەناو ھۆڵی پەرلەمان رێکكەوتن بکرێت.
پەسەندکردنی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی یەکێکە لە داواکاری خۆپیشاندەران کە ماوەیهکە لەچەند پارێزگایهکی عێراقی بەرێوەدەچێت و ناکۆکی ھەردوو لیستی دەوڵەتی قانوون و عێراقییەش لەبارەی ئەم پرۆژە یاسایە، ئایە لێبوردنی گشتی ھەموو زیندانیان بگرێتە، یاخود بەشێکیان.
بڵند ئیبراھیم




