ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ دووبارە داواکاری خۆپیشاندەران ئاراستەی حکوومەت دەکاتەوە
تایبهت به kdp.info/ سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ دەڵێت: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووە و تێیدا تاوتوێی داواکاری خۆپیشاندەرانیان کرد و بڕیاریاندا داواکارییەکانی خۆپیشاندەران ئاڕاستەی حکوومەت بکەنەوە.
قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: لەکۆبوونەوةی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تاوتوێی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کرا و پشتگیری خۆشمان بۆ داواکارییەکانیان دووپات کردهوەو بڕیاردرا دووبارە داواکارییەکان ئاراستەی حکوومەت بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە کە تاوەکو ئێستا ھیچ داواکارییهک جێبەجێنەکراوە.
قاسم ساڵح گوتیشی: ئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ تەنیا بەشێک لەھاووڵاتیان مانگرتنیان کردبوو، بەڵام ئەوان وەکو ئەنجوومەن بڕیاریان نەداوە مانگرتن بکرێت و لەسەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان دەوامی فەرمی ھەبووە.




