به‌ره‌ی توركمانی هۆشداری دا به‌غدا له باره‌ى سازكردنی خۆپیشاندانێكی گه‌وره

کەرکووک- تایبه‌ت به kdp.info/ به‌ره‌ی توركمانی هۆشداریدا له سازكردنی خۆپیشاندانێكی گه‌وره ئه‌گه‌رحكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك نه‌كاته‌وه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانى رایگه‌یاند: پێویسته حكوومه‌ت له‌رێی بودجه‌یه‌كی خێرا‌و له‌م هه‌فته‌یه‌دا قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی 16ی كانوونی دووه‌م.
ئه‌رشه‌د ساڵحی گوتیشى : به‌نیازه داوایه‌ك پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان بکات، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركووك تا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه لە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا تاوتوێ بكرێت.




