گەوەرترین ئابڕووچونی زیندانی نهێنی لە عێراق ئاشكرادەبێت

تایبهت به kdp.info/ بەپێیراپۆرتێكی رۆژنامە نووسی لەماوەی رابردوودا گەورەترین گرتوخانەی نهێنی لەعێراق ئاشكرا دەبێت كە بەپێی بەڵگەكان گەورەترین بەرپرسی حكوومەتی عێراقی ئاگاداری ئەو گرتوخانە بووە.
بەپێی بەڵگەیەكی دەنگی كە لە ژمارە 16یڕۆژنامەی "بانگ" دەستكەوتووە ئافرەتێكی تەمەن 54 ساڵ بەناوی (ش)لە شاریبەغدا لەلایەن گروپێكەوە دەڕفێنرێت، دواتر رفێنەران ئاگاداری كەس و كاریدەكەنەوە كە ئەگەر 50 دەفتەر دۆلاریان نەدەنی ئەو ئافرەتە دەكوژن، یەكێكلە داواكارییەكانیان ئەوە دەبێت كە خوشكێكی (ش)بەبێ ئەوەی هیچ كەسی لەگەڵبێت بێتە شوێنێكی دیاریكراو ئەو بڕە پارەش لەگەڵ خۆی بهێنێت دواتر خێزانیئەو ئافرەتە ئاگاداری پۆلیس دەكەنەوە و لەیەكەم پیلانی ئەو گروپە هیچ كەسنایەتە شوێنی دیاریكراو، دواتر گروپەكە بەپەیوەندی تەلەفۆنی ئاگاداریخێزانی (ش)دەكەن و پێیان دەڵێت: ئاگاداری پۆلیستان كردووە، ئەو ئافرەتەدەكوژین دوای ئاگادار كردنەوەی دەزگا ئەمنییەكان توانراوە بەهۆی ئەو تەلەفۆنەوە شوێنی گروپەكە ئاشكرابكرێت كەلە شوێنێكدا دەزگا ئەمنییەكان دەبینن كۆمەڵێك ژنی یەكجار زۆر رفێنراون لەشوێنێك كۆیان كردوونەتەوە و گیراوەكان ئازاد دەكەن، بەبێ ئەوەی (ش) بدۆزنەوە لە كاتێكدا زۆربەی ئەو ژنانە لاقە كراون.
دوای سێ ساڵ لەرفاندنی (ش) كەسێك لە چەند رۆژی ڕابردوو لە رێگای فەیس بووكەوە هەواڵی ئەوژنە دەداتە خێزانەكەی كە لەیەكێك لە گرتوخانەكانە نهێنیەكانی عێراقە، دواترئەو كەسە بە هۆكارێكی نادیار لە ترسی ئاشكرا كردنی ئەو گروپە دەكوژرێت.. ئەوە دوای چوار ساڵە ئەو ئافرەتە بە نادیاری ماوەتەوە.
لە ئێستاداشدا یەكێك لە داواكاری هاووڵاتیانی عێراق لەحكوومەتی عێراقی ئەوەیە كە گرتوخانەی نهێنی لە وڵات نەمێنێت و سەرجەم ئەو كەسانەی رفێنراون ئازاد بكرێن.
قسەكان بەبەڵگەی دەنگیەوە پارێزراون و ئەو كەسەش ئەم رووداوەی گێڕاوەتەوە لە شاری هەولێر دەژیت و ئەو گروپەش (ش)یان رفاندووە عەرەبن.
كارزان هەورامی




