٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریكا و روسیا لەبارەی بەشار ئەسەدەوە رێككەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بە پێی هەواڵی (روسیا الیوم) ئەمەریكا و روسیا رێككەوتوون بۆ ڕێگەدان بە سەرۆكی رژێمی سوریا بەشار ئەسەد لە پێناو بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی گروپە چەكدارەكانی سەر بەقاعیدە لەو وڵاتەدا، ئەو هەواڵە كە لە زاری شرۆڤەكارێكی سیاسی و ئابووری بڵاوی كراوەتەوە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە: ڕێككەوتنە نهێنییەكەی نێوان باراك ئۆباما و فیلادیمێر پووتین بۆ لەناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە سوریا لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گرووپی 20 لە ساڵی 2012 دا ئیمزا كراوە، (پییەر عازار)ی شرۆڤەكار ڕاشیگەیاندووە: بە پێی ئەو رێككەوتنە نهێنیە هەر دوولا واتە ئەمەریكا و روسیا، بەشار ئەسەدیان ئازادكردووە، كە گروپە چەكدارەكانی سەر بە قاعیدە لە سوریا لەناو ببات، شایەنی باسە زۆربەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و توركیا و ڕۆژئاوا لە دژی بەشار ئەسەد پشتگیریان لێدەكرێت، سەر بە لایەنە ئیسلامییە ئیخوانەكان و قاعیدەن كە ئەمە نیگەرانی زۆری بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە لە ئاستی جیهان لێكەوتۆتەوە، پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا (بەرەی نەسرەت) لقی ئەلقاعیدەی لە سوریا، خستە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەكانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار