یەکەم حاڵەتی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز لەشاری سلێمانی تۆمار کرا

تایبهت به kdp.info/ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 63ساڵ لەشاری سلێمانی تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەرازبووە و ئەمەش یەکەم حاڵەتە ئەم ساڵ لەھەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێ.
د.خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ئافرەتێکی تەمەن 63ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنی ھەیە تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەرازبووە و ئێستاش لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە و باری تەندروستیشی باشە .
د.خالس قادر گوتیشی: تاوەکو ئێستا ئەمە یەکەم حاڵەتە لە کوردستان تۆمارکراوە و ھیچ کەسێکی دیکەی گومان لێکراویش نییە و ئامادەکاری باشیش کراوە بۆ رێگری کردن لەم نەخۆشیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست ناكات ھاووڵاتیان بترسن و ئەو کەسانەی کە تووشیش دەبن بەسوکی تووشدەبن و زیاتریش ئەو کەسانە دەگرێت کە تەمەنیان لەسەروی 65ساڵە یان ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە .




