٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكێك لەدوو كوردە دەستگیركراوەكەی پاریس ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ داواكاری گشتی پاریس لە چوارچێوەی ( هاوكاری كاری تیرۆریستی ) و ( تاوانی گرێدراو بە تیرۆر ) كەیسی لێكۆڵینەوەی لە تیرۆركردنی هەرسَی چاڵاكوانەكەی كورد بەناوەكانی ساكینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز كردەوە .سەبارەت بەو رووداوە، سەرچاوەیەكی پۆلیس بەفیرات نیوزی راگەیاند: كە هەفتەی رابردوو دووكەسی تەمەن (30- 39) ساڵ دەستبەسەر كراون بەگومانی بوونی زانیاریان بە كردەوە تیرۆرییەكە، كە هەردووكیان كوردن و لەپاریس ژیان بەسەر دەبەن، ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس راشیگەیاند، كە شەوی رابردوو بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسییەكە كەسە تەمەن (30) ساڵییەكەیان رەوانەی دادوەری گشتی كردووە و كەسی دووەمیش ئازاد كراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار