فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەنوسراو وەڵامی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان دایەوە لەبارەی پڕۆژە نەخشە رێگای گۆڕان

تایبهت به kdp.info/ ئەمڕۆ کۆبوونەوەیهکی دیکە لەنێوان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان بەرێوەچوو، تێدا فراکسیۆنەکان بە نوسراو وهڵامی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان دایەوە لەبارەی پڕۆژە نەخشە ڕێگای بزوتنەوەی گۆڕان.
سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان سۆزان خاڵە شەھاب لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەکۆبوهونەوەی ئەمڕۆ فراسیۆنەکان بۆچوونی خۆیان بە نوسراو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد لە بارەی پڕۆژە نەخشە ڕێگای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ھەموو پێشنیارو خاڵە ھاوبەشەکان گەڵاڵە دەکات لە یەک نووسراو و سبەش لەبارەی ئەونوسراوە کۆبوونەوەیهکی دیکە دەکرێت بۆ ئەوەی بگەینە یەک را لەسەری و دواتر بەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان وە رای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێـت.
سوزان خاڵە شەھاب گوتیشی: بیروبۆچونەکان زۆرلەیهک نزیک بوون و پێشنیارەکانیش بەھەمان شێوە، ئیمەش وەکو فراکسیۆنی کوردستان پێمان باشە ئەم جۆرە ھەماھەنگی و کارکردنە لەسەر ئاستی عێراق بەردەوام بێت و دەکرێت ئەم نەخشە ڕێگایە ببێتە بنەمایهک بۆ کارنامەی داھاتووە چونکە ھەندێک شتی تێدایە جێبەجێ کراوە و ھەندێکیش پێویستە کۆدەنگی سیاسی لەسەر دروست بێت.
خاڵە شەھاب روونیشیکردهوە، ئێمە پێشنیارمان کرد دوو لیژنە پێکبێت کە لەکۆبوونەوەی سبەی باسی لێوە دەکرێ، ئەوانیش دروستکردنی لیژنەی بەدواداچوونی مادەی ١٤٠ و کێشەکانی ناوەچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمە ئێمە پێشنیارمان کردووە ئەو لیژنە لە ناوپەرلەمانی کوردستان دروستبکرێت و ئەو راپۆرتانەی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ھەرێم دەینوسێ ھەڵسەنگاندنێ بۆ بکرێت و بیخاتە بەردەمی پەرلەمانی کوردستان، ھەروەھا لیژنەیهکی دیکە دروستبکرێت ھەمیشەیی بێت بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەھەماھنگی لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە ئەمە دوو پێشنیارە کردووەمانە بۆ ئەوەی سبەی بەنوسراوێکی گشتگیر ھەموو بخرێتە روو.
بڵند ئیبراھیم




