٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی نەزاهە: هەندێك بەرپرسی عێراقی دزییان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لیژنەی نەزاهەی عێراق پێوایە هەندێك لە بەرپرسانی عێراق دزییان كردووە و رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە، ئەندامێكی لیژنەی نەزاهەی سەر بەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئور نیوز رایگەیاند: تائێستا لە كۆی نزیكەی 6 هەزار بەرپرس 555 بەرپرسی باڵای عێراقی سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكرا نەكردووە، شەریف سلێمان راشیگەیاند: بەرپرسەكان لە بەرزترین پلەوە تا دەگاتە نزمترین پلە، بەپێی یاسا پێویستە زانیاری تەواوی سەروەتی خۆی بۆ لیژنەی نەزاهە ئاشكرا بكات، بەپێچەوانەوە هەر زانیاریەك بشارێتەوە، رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە، بەپێی بڵاوكراوەیەكی (ئور نیوز) دیارترین بەرپرس كە سامانی ئاشكرا نەكردبێت، سەرۆكی كوتلەی ئەحرار، بەها ئەعرەجییە كە كۆی سامانەكەی بە 34 ملیار دۆلار خەملێنراوە و وێنەیەكی پاپۆرەكەی بڵاوكراوەتەوە، كە خۆی لێدەخورێ.

هەواڵی پەیوەندیدار