دانووستانی نهێنی لە نێوان ئەسەد و بەرپرسانی سوپای ئازاد سازكراوە

تایبەت بە kdp.info/ بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵگری بەسەرپەرشتی هەریەكە لە ئێران توركیا دانووستانی نهێنی لە نێوان رژێمی بەشار ئەسەد و بەرپرسانی سەر بەسوپای سوریای ئازاد سازكراوە، ماڵپەری (دیبكا ) كە تایبەتە بە ئاشكراكردنی راپۆڕتەكانی هەواڵگری ئاشكرای كرد، دانووستانەكانی نێوان رژێمی بەشار ئەسەد و بەرپرسانی سەر بەسوپای سوریای ئازاد بەسەرپەرشتی هەریەكە لە توركیا و قەتر لەلایەك و كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەكی ترەوە بەرێوەچووە، تێدا هەردوولا بۆ گۆڕینەوەی دیلەكانی نێوانیان رێككەوتوون، لەو دانووستانەكەدا هەردوولا رازیبوونە، دیلەكانی هەر پێنج شارە سەرەكییەكان، دیمەشق،ئیدلب، حمس، حەلەب، لازقییە، ئالوگۆڕ بكەن، بەپێی زانیاری (ماڵپەری نیویۆرك فایلز) هێزكانی سەر بەرژێمی ئەسەد 2130 دیلی سوپای ئازادیان لە بەرامبەر 40 دیلی بەرەگەز ئێرانی ئازادكردووە، شایەنی باسە گۆڕینەوەی دیلەكان بەسەرپەرشتی چاودێران و تیمەكانی رێكخراوی فریاكەوتنی ئیسلامی توركی (( IHHجێبەجێكراوە.




