٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێ هەڵبژاردنی پارێزگاكان پێش پەرلەمان بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە كە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بكرێت و دواتر هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

 
جەعفەرئیبراهیم وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) رایدەگەیەنێ : هەر لەئێستاوە خۆمان بۆ هەردوو هەڵبژاردن ئامادەكردووە، بەتایبەتی ئێستا بەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە سەرقاڵین و لیژنەمان دروستكردووە وراهێنان دەكەین. وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیدا دەڵێ: پارتی موجامەلە ناكات و دەبێ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدابكرێت و لایەنەكانی دیكەش ئامادەبن. هەر هێزێك بڵێ ئامادە نیم، ئەوە كەموكوڕییە بۆ ئەو لایەنە.
 
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی پێشبینییەكانیان ده‌ڵێ: ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەنیا دابەزێت، زۆر بە ئاسانی 40 كورسی بەدەستدەهێنێ وبەپێی راپرسی و ئامارەكانمان لەوەش زیاتر بەدەستدەهێنین . وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستاندەربارەی لایەنەكانی دیكە دەڵێ: یەكێتی شانسی باشە و 25 كورسی دەهێنێ، گۆڕان لەنێوان 15 تاوەكو18 كورسی دەبات، یەكگرتوو دۆخی باشترە و 10 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامیش 5تاوەكو 6 كورسی دەبات.
جەعفەر ئیبراهیم لەو هەڤپەیڤینەدا كە لەم ژمارەیەی (رووداو)دا بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرایدەكات كە هێشتا پرسی بەیەك لیستیان بەلیستی جیا بەشداریكردنی پارتی و یەكێتی لە هەڵبژاردنەكاندا ماوە ویەكلایی نەبووەتەوە.
هەروەها دەڵێ ئەوان وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دەیانەوێ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان لە هەفتەی یەكەمی مانگی ئەیلولدا ئەنجامبدرێت

هەواڵی پەیوەندیدار