پەرلەمانی كوردستان وەڵامی كۆتایی دەربارەی پرۆژەكەی گۆڕان ئامادە دەكات

تایبهت به kdp.info/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا سەرەتا د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی دیاری كرد كە كۆبوونەوەكە بۆ دیاریكردنی وەڵامی پەرلەمی كوردستانە بۆ ئەو پرۆژەیەی بزووتنەوەی گۆڕان وەك كارنامەیەك بۆ چاكسازی لەهەرێمی كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكان پێشكەشی سەرۆكایەتی هەرێمی كردووەو لەلایەن سەرۆكی هەرێمیشەوە ئاراستەی پەرلەمان و حكوومەت كراوە بۆ كارلەسەركردنی وەك لەكۆبوونەوەیهكی پێشووتر بڕیاری لەسەر درابووە. دواتر بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاتری پرۆژەكە كە هەموولا هاوڕابوون بكرێتە پرۆژەیەكی نیشتمانی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان سەرنج و پێشیارەكانی خۆیان دەربارەی پرۆژەكە خستەروو هەروەك لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش چەند پێشنیارێك خرایە روو. لەكۆتایشدا بڕیادرا سەرجەم پێشنیارو راسپاردەكان كۆبكرێنەوەو لەكۆبوونەوەیەكی دیكهدا كە بڕیارە سبەی بەرێوەبچێت دوا وەڵامی پەرلەمان گەڵاڵهبكرێت و ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت.




